سەرۆکایەتی هەرێم: پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەکەین
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەکاتەوە و دەڵێت: ده‌بێت شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هه‌رێمى كوردستان به گرنگييه‌كى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌رباره‌ى فەله‌ستين ده‌ڕوانێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌له‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ره‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ره‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌له‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
راشیگەیاند، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.



