بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیریی دەمێننەوە. خێرایی با هەندێک کات لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکرد، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما بە بڕی 1-2 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە بە پلەی سیلیزی:

  • هەولێر: 32 پلەی سیلیزی

  • سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی

  • دهۆک: 32 پلەی سیلیزی

  • ئامێدی: 27 پلەی سیلیزی

  • ئاکرێ:31 پلەی سیلیزی

  • کەرکوک: 34 پلەی سیلیزی

  • زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی

  • هەڵەبجە: 30پلەی سیلیزی

  • سۆران: 28 پلەی سیلیزی

  • حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

  • گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی