كۆبوونەوەی سێ قۆڵی هەرێم و بەغداد و كۆمپانیا نەوتییەكان دەستیپێكردووە
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئێران 30 بنكەی كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەك ئامانجی سەربازی دیاری دەكات و هەرەشەی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەكانیان لێ دەكات.
ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، 30 بنكەی كۆمپانیاكانی ئەمازۆن، مایكرۆسۆفت و گووگڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ژێرخانی تەكنەلۆژیی دوژمن دیاریكراون. جەختی لەوەش كردەوە كە ئەم كۆمپانیایانە بەهۆی رۆڵیان لە پەرەپێدانی زیرەكی دەستكرد و خزمەتگوزاری سەربازی، بوونەتە ئامانجی نوێی ئێران.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكرد، زۆربەی ئەم ئامانجانە لە شارەكانی دوبەی و تەلئەبیب هەڵكەوتوون و بەشێكیان پێشتر رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە. بەپێی زانیارییەكان، ئەم كۆمپانیایانە تۆمەتبار دەكرێن بەوەی لە رێگەی پڕۆژەی نیمبەسەوە كە پرۆژەیەكی هاوكاری هەواڵگری و سەربازییە هاوكاریی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل دەكەن.
ئەم هەڕەشانەی ئێران نیشانەی قۆناغێكی نوێی ململانێی نێوان تاران و واشنتۆنە كە تێیدا كەرتی تەكنەلۆژیا و زانیارییەكان دوای 15 رۆژ لە جەنگ راستەوخۆ دەبنە بەشێك لە رەوشە سەربازییەكانی ناوچەكە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: لە ئێستادا ئێران شکستخواردووە و رێککەوتنی دەوێت، بەڵام ئەو قبوڵی نییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، ئێران لە ئێستادا لە رەوشێکی "شکستخواردووی تەواوەتی" دایە، جەختیشی کردەوە، تاران بەهۆی ئەو گورزە کوشندانەی بەریکەوتووە، داوای ئیمزاکردنی رێککەوتن دەکات، بەڵام ئەو ئامادە نییە هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ بکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، ئێران چیتر خاوەنی بەرگریی ئاسمانی، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو نییە و سوپاکەی لە لێواری "مانەوە" دایە.
ساەرۆکی ئەمریکا، رەخنەی توندی لە میدیاکان گرت و بە "درۆزن" وەسفی کردن، بەو پێیەی نایانەوێت باس لە "سەرکەوتنە مەزنەکانی سوپای ئەمریکا" دژی ئێران بکەن.
راشیگەیاند، ئێرانییەکان دوای لەدەستدانی هێز و سەرکردەکانیان، داوای دانوستانیان کردووە، بەڵام ئەو وەڵامی داونەتەوە و وتوویەتی: "کات بەسەرچوو، ئێستا زۆر درەنگە".
ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەمریکا تەنها بە "خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران" رازی دەبێت.
رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، ئاستی تێپەڕبوونی نەوت بە گەروی هورمزدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و گەیشتووەتە 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی بانکی(گۆڵدمان ساکس)، ئەم رێژەیە دابەزینێکی مەترسیدارە بەراورد بە رەوشی ئاسایی، کە پێشتر رۆژانە زیاتر لە 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێدەپەڕی و ئەو بڕە یەکسان بوو بە کۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا.
ئەم پاشەکشە گەورەیە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر جووڵەی وزە و بازاڕەکانی جیهان دروست کردووە.