دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەی کرد
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
وەفدی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم کە سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کردووە
وەفدێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەی کرد.
وەفدەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی 9ـی 2025 بەسەرۆکایەتی د. مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد لە شاری سلێمانی.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم، وەفدەکە بەجیا سەردانی هەریەک لەلاهور جەنگی بورهان و پۆڵاد جەنگی بورهانی کردووە، هەروەها دواتر سەردانی زیندانیانی دیکەی رووبەڕووبوونەوەکەی لالەزاری کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەفدەکە بەدواداچونیان کردووە بۆ رەوشی تەندروستی و شوێنی مانەوەی زیندانیان بەگشتی تەندروستی سەرجەم زیندانیان باشەو کەسوکاریان سەردانیان دەکەن و ئەوانەی داوای پارێزەریان کردووە بۆیان دابینکراوە، ئەوەی داوای نەکردووە بەئارەزووی خۆی رەتیکردووەتەوە، هەروەها رێگەیان پێدراوە تەلەفۆن بۆ کەسوکاریان بکەن.



