پارێزگاری کەرکوک و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کۆبوونەوە
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و وەفدی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا کە هەردوو جێگری کارگێڕی و تەکنیکی پارێزگار و یاریدەدەری تەکنیکی ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر کەرکوک، و کاریگەرییەکانی لەسەر پەرەپێدانی واقیعی ئابوری، زانستی و رۆشنبیری، و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کرا.
پارێزگاری کەرکوک جەختی لەسەر پەرۆشی ئیدارەی کەرکوک و ئەنجومەنی پارێزگاکە کردەوە بۆ کارکردن لەسەر پەرەپێدانی واقیعی ئابوری و گەشەپێدان و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتیانی کەرکوک لە چوارچێوەی رۆحی یەک تیمدا.



