کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی تۆزێکی کەم لە درەنگانی شەودا.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لەکاتەکانی درەنگانی شەودا ئەگەری تۆزێکی کەم هەیە لە کەشدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاشکراشیکردووە، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.



