مەسرور بارزانی: لە ماوەیەكی نزیكدا قەیرانی موچە چارەسەر دەبێت
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا قەیرانی موچە چارەسەر دەبێت و سوپاسی خۆراگری مامۆستایانی كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاخۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێداو، لە وتارێكیدا بەو بۆنەیەوە سوپاسی خۆراگری مامۆستایانی كرد، و رایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ناخۆشیەكان و بێ مووچەیی، بەردەوام بوون لە خوێندن.
سەرۆك وەزیران راشیگەیاند، هیوای ئەوەشیخواست كە لە ماوەیەكی نزیكدا، ئەو قەیرانانە بەرەو كۆتایی بچن و ئەو كێشانە چیدی نەمێن و هەموو كەس و فەرمانبەران لە كوردستان، بە تایبەتی مامۆستایان، بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی هەموو مافەكان و شایستە داراییەكانی خۆیان، وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەمیشە پشتیوانیان دەبین لەوەی هەر شتێكیان پێ بكرێت و قەرەبووی ئەو زەحمەتییەشیان بۆ بكەینەوە كە چەندین ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە رووبەروویان بۆتەوە.



