بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە سەر رێگای کەلار- باوەنور کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە نزیک گوندی تازەدێ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فۆرد فیگۆ کە بە ئاڕاستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە دایکبووی ساڵی 1996ە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە، هەروەها تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆش لێکۆڵینەوەکانیان لە شوێنی روداوەکە دەستپێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنێتی روداوەکە.



