بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، خۆڵبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تا کاتەکانی نیوەڕۆ و پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سلیزی نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئاشکراشیکردووە، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی