بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و خۆڵبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوریەکانی باکوور پەلە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە، لە نیوەڕۆوە چڕییەکەى زیاد دەکات بە تایبەتى سنورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەى راپەڕین وگەرمیان.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامى بەرز بوونەوەی تۆز و خۆل تا  کاتەکانی نیوەڕۆ, پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت.