کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری تاوەباران هەیە
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە سبەی هەینی، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لەگەڵ ئەگەری تاوەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە سنورییەکانی باکوری رۆژهەڵات.
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە:
بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
کەشوهەوای سبەی هەینی:
ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور.
لەلایەکی دیکەوە، لە کاتەکانی بەیانییەوە شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ بەهۆی چالاکبوونی باوە لە ناوچەکانی رۆژئاواوە دەستپێدەکات و پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە تا درەنگانی ئێوارە. لەگەڵ ئەمەشدا، ئەگەری تاوەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری رۆژهەڵاتدا هەیە.
خێرایی با سەرەتا لە نێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام دواتر چالاک دەبێت بۆ سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هەروەها، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کە نزیکەی 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی:
-
هەولێر: 34 پلە
-
سلێمانی: 31 پلە
-
دهۆک: 32 پلە
-
کەرکوک: 35 پلە
-
هەڵەبجە: 33 پلە
-
زاخۆ: 32 پلە
-
ئاکرێ: 31 پلە
-
ئامێدی: 26 پلە
-
سۆران: 29 پلە
-
حاجی ئۆمەران: 21 پلە
-
گەرمیان: 37 پلە