بافڵ تاڵەبانی: ئاکۆ عەباس ئاغا خۆشەویستی هەموولایەک بوو
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری ئاکۆی عەباس ئاغا دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
لە دڵەوە غەمباربووین بە کۆچی دوایی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ.
کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی هەموولایەک بوو کە لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی خۆی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و عەشیرەتی سەربەرزی ئاکۆ، بەشدار و هاوکاری شۆڕش بوون.
بۆ لەدەستدانی کاک ئاکۆ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم، خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووریش بە هەمووان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان