بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەری سلێمانی، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا عیراق و سعودیە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتییان دەستگیركرد .

عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە، بە هەوڵی گەورەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی  و بە  هەماهەنگی باڵای نێوان وەزارەتی ناوخۆی عیراق و بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەری سعودیە لە شاری مەدینەی سعودیە دوو بازرگانی نێودەوڵەتی  ماددەی هۆشبەر دەستیگركراون كە  142 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵی شلیان پێبوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دوپاتیشیكردوەتەوە كە ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی چالاككردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان عیراق و سعودیەیە و پێشتریش چەندین ئۆپراسیۆنی هاوشێوەیان لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی تری عەرەبیش هەبووە .