دوو تۆماتبار بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە 120 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕ لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتیەک سکاڵای تۆمارکردوە کە بڕی 126 ملیۆن دینار و  نزیکەی  60 مسقاڵ زێڕی لێ دزراوە ، دەستبەجێ مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستپێکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن، هەروەها دەستبەسەر بڕێک پارەش گیراوە.

لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایتی پۆلیسدا هاتووە، تۆمەتباران (ب، ع، ع لەدایکبووی ساڵی 1999 - م، م، إ لەدایکبووی ساڵی 2000 ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان سزاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.