دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری روداوی کوشتنەکەی قەزای خورماڵی راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رۆژی 14-9-2025 لە قەزای خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە گەنجێک دەکوژرێت و دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵدێت، لە دوای ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور، دەستبەجێ لەسەر ئەو روداوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامدا و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا، توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاندووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.