ئەمڕۆ لەهەڵەبجە تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ گەیەنرایە پزیشکی دادی پارێزگاکە کە ئاسەواری گوللـە بە سەریەوە بووە.

لەو بارەیەوە وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ کە دانیشتوی قەزای خورماڵە، گەیەندراوەتە پزیشکی دادی هەڵەبجە کە ئاسەواری گوللـە بە سەریەوە بووە.

وتیشی، روداوەکە لە شوێنی کارەکەی کە دوکانێکی دروستکردنی خواردەمەنییە، لەنێو قەزای خورماڵ رویداوە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەشڵێت، لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان  بەڵگەکان  هەڵگیراونەتەوە و دەمانچەیەک دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها  بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە کەسێک بەتۆمەتی روداوەکە دەستگیرکراوە.