لە رۆژی (1 بۆ 30-8-2025) 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی فێرکاری بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جۆری نەشتەرگەرییەکان 12 نەشتەرگەری تایبەت و 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.