دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی بەقاچاغ هێنانە ناوەوەی هاووڵاتیانی بیانی بۆ هەرێم دەستگیرکرد، کە 14 کۆچبەریان لەناو بارهەڵگرێکدا شاردبووەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان ، توانیان بازگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش تۆمەتباری هاوکاریکردنی دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بەقاچاغ هێنانە ناوەوەی هاووڵاتی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، شەوی 14ـی8ـی2025 بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش تۆمەتباری هاوکاری دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاندووە، لەچالاکییەکەدا 14 هاووڵاتی کۆچبەری نایاسایی لەکاتی هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستگیرکران کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 39 لەیاسای مانەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بۆ بینینی چالاکییەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم کلیک لێرە بکە...