دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ رایگەیاند کە ئێلیزابێت تسورکۆڤ، خوێندکاری زانکۆی پرینستۆن، هاووڵاتیەکی ئەمریکییە، لە دەست کەتائیبی حیزبوڵڵا ئازاد کراوە و ئێستا بە سەلامەتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عیراق.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی کردەوە و وتی: "من هەمیشە بۆ دادپەروەری تێدەکۆشم و هەرگیز واز ناهێنم." هاوکات، ترەمپ بە توندی داوای لە بزووتنەوەی حەماس کرد و وتی: "حەماس، بارمتەکان، ئێستا ئازاد بکەن!"

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر، ئێلیزابێت تسورکۆڤ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە شەوی 13-11-2023 بڵاوکرایەوە، رایگەیاندبوو: "ناوم ئێلیزابێت تسورکۆڤە، هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیم، تەمەنم 37 ساڵە. ئیسرائیلم بەجێهێشت و چوومە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بۆ بەرژەوەندیی مۆساد و CIA کارمکردووە. لە سوریا کارمکردووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان ئیسرائیل و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، و لە ساڵی 2022 بە سیفەتی ئەوەی سەر بە مۆساد و CIA بووم سەردانمکردووە."