کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆتایی هات، هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی نەوت گەیشتونەتە رێککەوتن بەڵام لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ خاڵی ناکۆکیان هەبووە. 

پەیامنێری کوردسات نیوز لەبەغداد رایگەیاند، چەند خاڵێکی ناکۆک لەنێوان هەولێر و بەغداد هەبووە و لەمبارەیەوە بڕیاردراوە ئەو پرسە رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بکرێت.

وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایی کردووە پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم ببرێتە دادگای فیدراڵی یەکلای بکرێتەوە.

سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، بڕیاردراوە رۆژانە 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆیی بەکاربهێندرێت و ئەوەی کە دەمێنێتەوە رادەستی حکومەتی عیراق بکات.