لەچەمچەماڵ سێ تۆن و شمەک و خۆراکی بەسەرچوو لەناوبرا
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
لە سنوری قەزای چەمچەماڵ سێ تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا، هاوکات لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەت و تەندروستی قەزاکەوە لەناوبرا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئەم وێنانەی بڵاوکردوەتە و نوسیویەتی، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی و تەندروستی چەمچەماڵ، سێ تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو لەناوبرا.
دەشڵێت، ئەو شمەکانە لە ناوبازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرگیراوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر خاوەنی ئەو شوێنانە گیراوەبەر.
تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام لەهەوڵی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان دەبن، هەروەها داواش دەکات لەکاتی بینینی هەر شمەکێکی خراپ و بەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە.



