بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاکبوونی هەیە.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ،  تەنها ناوچە بەرزەکان کەمێک نزم دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

 

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان 43 پلەی سیلیزی