پۆلیسی هەڵەبجە: سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە سێ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد، کە پارەی سندوقی خێری مزگەوتیان دزیووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارانە لە ماوەی رابردوودا، سندوقی خێری دوو مزگەوتی ناو شاری هەڵەبجەیان دزیبوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان بە تاوانەکانیان ناوە.
پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارانە لە تاوانێکی دیکەدا هەستاون بە شکاندن و بردنی پارەی ناو سندوقی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە نێو مارکێتێکی شاری هەڵەبجەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیانداناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



