هەڵمەتێکی لادانی زیادەڕۆی لە سلێمانی ئەنجامدرا
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ لادانی زیادەڕەویی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان ئەنجامدا.
شارەوانی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان، هەڵمەتێکی لادانی زیادەڕەویی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان، لە شەقامی ئازادی و شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەرانبەر نەخۆشخانەی بەخشین ئەنجامدرا، کە لە هەڵمەتەکەدا زیادەڕەوییەکان لادرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە سەرپێچیکاران کراوە رێنمایی و یاساکان جێبەجێبکەن، بۆ ئەوەی سیمای شەقامەکان ناشرین نەبێت و نەشێوێندرێت.
شارەوانی سلێمانی راشیگەیاندووە، هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت لەسەرجەم گەڕەک و ناوازار بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی شەقامەکان سیمایەکی شارستانی و سەردەمییانە ببەخشن.



