سبەینێ موچەی بەشێک لە کارمەندانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سبەینێ موچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ و موچەی مانگەکانی 10 و 11ـی ساڵی 2024 دابەشدەکرێت و ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە، کە لە دوای 1ـی7ـی2025ـوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، موچەکانی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



