كۆمەڵەی رۆشنبیری ئاڤێستا داوا لە حكومەتی توركیا دەكات زمانی كوردی بكرێتە رەسمی
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
كۆمەڵەی رۆشنبیری ئاڤێستا داوا لە حكومەتی توركیا دەكات، زمانی كوردی بكرێتە زمانی رەسمی و فشار و ئاستەنگەكانیش لەسەر كلتوور و زمانی كوردی لاببرێن.
كوردیە ئیرگات، هاوسەرۆكی كۆمەڵەی رۆشنبیری ئاڤێستا لە ئیزمیر لە راگەیەنراوێكدا داوایكردووە زمانی كوردی بكرێتە زمانی رەسمی و فشارەكانی سەر كلتوور و زمانی كوردی ڕابگرن.
وتیشی، بۆئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەربكەوێت و بە ئامانجەكەی بگات، پێویستە لە كاتی خۆیدا خواست و داواكارییەكانی گەلی كورد بەدی بهێنرێت و زمانی كوردی رەسمی بێت و هەموو فشار و ئاستەنگەكانیش لەسەر كلتوور و زمانی كوردی لاببرێن و خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی تا زانكۆ بە زمانی كوردی رێگەی پێبدرێت.



