سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: جەنگ لە غەززە کۆتایی نایەت تا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، چەکدانانی حەماس لە کەرتی غەززە، هاوکات دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەمنی ئیسرائیل بە بەسەر کەرتی غەززەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک جەنگ کۆتایی نایەت تا هەموو مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

ناتانیاهۆ راشیگەیاندووە، هیچ ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەیی ئیرادەیان لاواز ناکات یاخود بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان رێگریان لێناکات.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس گرتە ڤیدیۆییەکی یەکێک لە بارمتەکانی بڵاوکردەوە، کەتێیدا بارمەتەکە داوا لە ناتانیاهۆ دەکات، هێرشکردنەکان بۆ سەر غەززە رابگرێت.