ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 29 ساڵان لە زێی گەورەدا خنکا
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
شەمسەدین ئیبراهیم
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر گەنجێکی تەمەن 29 ساڵان لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورەدا خنکا.
سەرچاوەیەک لە بنکەی بەرگری شارستانی قەزای خەبات بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تیمەکانیان ئاگادارکرانەوە لە بوونی روداوێکی خنکان لە سنوورەکە، لە ئێستاشدا تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجەی لە زێی گەورەدا خنکاوە ناوی شەمسەدین ئیبراهیمە و دانیشتووی سنوری قەزای خەباتە.



