رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت دابەشدەکرێت
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
رۆژی یەکشەممە 7ـی9ـی2025 هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، هاوکات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
راشیگەیاندووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 7ـی9ـی2025 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشیکردووە، لەم مانگەدا، نزیکەی ٪95ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.



