مافی مرۆڤ لە هەرێم: برینداکردنی هێمن مامەند هەوڵێکە بۆ سنورداکردنی دەنگی ئازاد
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی برینداکردنی رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەو کردەوەیە هەوڵێکە بۆ بۆ سنوردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری رۆژنامەوانی.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەوکردەوە نامرۆڤانەی بەرانبەر هێمن مامەند ئەنجامدراوە، پێشیان وایە هەوڵێکە بۆ سنوردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری رۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی .
ئاماژەی بەوەشکردووە، داواش دەکات هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزرێنەوە و رادەستی یاسا بکرێن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا، هیوای سەلامەتی و تەندورستییەکی باش بۆ هێمن مامەند دەخوازێت.



