هێمن مامەند رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە سلێمانی لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکرا و برینداربوو.

پەیامنیری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەگەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی لەلایەن ماتۆڕسکیلێک کە دوو سەرنشینی لەسەربووە،  تەقە لە هێمن مامەند کرا و  گوللـەیەک بەر قۆڵی کەوتووە و برینداربووە.

وتیشی، بە دەمانچە تەقە لەو رۆژنامەنووسە کراوە و گوللـەکیش بە ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردووە و تا ئێستا ئەو کەسانەی تەقەیان لەو رۆژنامەنووسە کردووە، دەستگیرنەکراون