لەکاتی مەشقدا خوێندکارێکی کۆلێژی سەربازیی قەلاچوالان گیانی لەدەستدا
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەکاتی مەشقی سەربازی لە بارەگای هێزەکانی 70 خوێندکارێکی کۆلێژی سەربازی گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لیوا ئەحمەد لەتیف ووتەبێژی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە تایبەت بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێو بارەگای فەرماندەیی هيزەکانی 70 لەکاتی مەشق و راهێنانی سەربازی گوللـە ئار پی جیەک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە خوێندکارێکی سەربە کۆلێژی سەربازی قەلاچوالان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ خوێندکاری دیکەی کۆلێژەکە بەهۆی تەقینەوەی گولە ئارپیجیەکەوە برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
نوێ دەکرێتەوە....



