كۆمیسیۆن: 627 كاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرانەوە
هەساو ئەمیر
٢٥ی ئابی ٢٠٢٥
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ژماری ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق دوورخراونەتەوە گەیشتە 627 كەس.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كاندیدانەی تاوەكو ئێستا لە هەلبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران دووخراونەتەوە گەیشتووەتە 627 كاندید.
سەبارەت بە هۆكاری دورخستنەوەشیان، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رونیكردوەتەوە ،290 كاندید بەبریاری دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری و 106 كاندیدیش بەهۆی هەبوونی پێشینەی تاوانەوە دوور خراونەتەوە، 163 كاندیدیش بەهۆی گۆرانكاری لەلیستی كاندیدەكان دورخراونەتەوە، 34 كاندیدیش بەهۆی كەموكوری لە بڕوانامەكانیان دورخراونەتەوە.
پێشتریش عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، بەپێی رێكارەكانی دەبێت تا سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم دۆسیەی ئەو كاندیدە دورخراوانە یەكلایی بكرێتەوە