وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: ئەو چەکدارانەی لە لالەزار دەستگیرکران، کە پیلانیان هەبووە ئارامی شاری سلێمانی تێکبدەن.

عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی فایل و دیاردەی کوردسات نیوز رایگەیاند: ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون ژمارەیان 150 کەسە، هەروەها ئەموتۆمەتبارانە لەلایەن یاساوە پۆلێن دەکرێن کامیان دەستیان سورە بە خوێنی شەهیدەکان، هاوکات ئەوەی لەو رۆژەدا چەکی بەکارهێنانبێت، یاخود ئەوانەی دەستیان نەبووە لە روداوەکەدا نەبووە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لە دوای لێکۆڵینەوە ئەگەر تۆمەتبار نەبن، بڕیاری دادوەر ئازاد دەکرێت.

وتیشی، بەشێکی زۆری تۆمەتبارەکان لە دەرەوەی سلێمانی هاتوون و ئەو چەکانەی کە لە لالەزار دەستی بەسەردا گیراوە، بریتین لە دۆشکە و ئێم فۆر و نارنجۆک، هەروەها چەکی نیشانەشکێن و چەکی بێدەنگ و چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو دەستی بەسەردا گیراوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەسەراگرتنی ئەم جۆرە چەکانە دەرخەری ئەوەن کە ئەو چەکدارانە نیازی پیلانگێری و تێکدانی ئەمنییان هەبووە.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاند، پیلانی بەئامانجگرتنی کەسێکی گرنگ لە سلێمانی لەلایەن ئەو چەکدارانەوە داڕێژرابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەردەوام لەپێناو چەسپاندنی یاسا و سەروەری یاسادا قوربانی گەورەی داوە و لەسەر ئەو رێبازەش بەردەوام دەبێت.