وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: کامێراکانی تیژڕەوی هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆماردەکەن
محەمەد رزگار
٢٣ی ئابی ٢٠٢٥
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد، کامێراکانی تیژڕەوی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی عیراقیش تۆماردەکات.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆی ناوەڕاست و خواروی شارەکانی عیراقن یاخود بیانین، لە سەرپێچی تیژڕەوی ئەنجام بدەن لە کامێراکانی هەرێم تۆماردەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە شۆفێران پاپەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بنن، بە پێچەوانە سزای دارایی دەدرێن.



