لە روداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
محەمەد رزگار
٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
لە بەردەڕەش پێنج ئەندامی یەک خێزان بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا.
نەشوان بەرزنجی لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای بەردەڕەش-کەڵەک، روداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک رویدا.
وتیشی، بەهۆی روداوەکەوە ئوتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سوتا و تێیدا پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.



