پەیامی هاوخەمی سەرۆکی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی حاجی سمکۆ
سام
٢٠ی ئابی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەقید سمکۆ ئەحمەد ناسراو بە (حاجی سمکۆ) بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکە
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەقید سمکۆ ئەحمەد ناسراو بە (حاجی سمکۆ) ئەفسەر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم-مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و دڵنەوایی بەهەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان