دوای زیاتر لە 50 کاتژمێر ئاگرەكەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كۆنتڕۆڵكرا
لاوان
١٩ی ئابی ٢٠٢٥
دوای زیاتر لە 50 کاتژمێر ئاگرەكەی سنوری هەڵەبجە كۆنترۆڵكرا، كە بەهۆیەوە پۆلیسێكی دارستان و هاوڵاتییەكی خۆبەخش گیانیان لەدەستدا و هەزاران دۆنم باخ و دارستانی سروشتی و پوش و پاوان لە سنوری چوار گوند سوتا.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەڵەبجە رایگەیاند، بە هەوڵی هاوبەشی تیمەكانی بەرگری شارستانی هەڵەبجە و سلێمانی و هاوڵاتییانی خۆبەخش، ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانیان لە شوێنی رووداوەكە بڵاوەپێكردووە بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە.
زانیاری زیاتر لەبارەی کوژاندنەوەی ئاگرەکەوە: