هیچ گەشتێکی عومرە بە هێڵی ئاسمانی لە کوردستانەوە بۆ سعودیە ئەنجام نادرێت
محەمەد رزگار
١٩ی ئابی ٢٠٢٥
هیچ گەشتێکی عومرە بە هێڵی ئاسمانی لە کوردستانەوە بۆ سعودیە ئەنجام نادرێت، حەج و عومرەی کوردستانیش دەڵێت: تا ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە گیریان خواردووە نەگەڕێندرێنەوە گەشتەکان رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، وه‌كوو هه‌ڵوێستێك له به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به فرۆكه گه‌شتی عومره‌یان كردووه و له سعودیه گیریان خواردووه، به‌هۆی نه‌بوونی فرۆكه ناچاربوونه به پاس بگه‌رێنه‌وه یاخود له‌وێ بمێننه‌وه رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ سعودیه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا هه‌موو ئه‌و عومره‌كارانه‌ی له‌وێن له نزیكترین كاتدا ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و دڵنیایی ته‌واو نه‌درێت كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌بردرێن بۆ عومره له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ده‌گه‌رێندرینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هیچ گەشتێکی دیکە ئەنجام نادرێت.
حەج و عومرەی کوردستان راشیگەیاندووە، ئاگاداری هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ده‌کەنەوە له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هیچ گه‌شتێكی عومره به رێگه‌ی ئاسمانی رێك نه‌خه‌ن تا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رێگه‌یان پێنه‌داته‌وه.
هەروەها هۆشداریش به بریكاره‌كانی هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی ده‌دات كه پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به زووترین كات عومره‌كارانی كوردستان له سعودیه بگه‌رێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه روبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەیەک به هۆكاری جیا جیا گه‌شته‌كانی عومره به هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی كه‌م و کوڕی و نارێكیان تێدا كه‌وتووه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران عومره‌كارانی كوردستان و عیراق له سعودیه گه‌ڕاندنه‌وه‌كانیان دواكه‌وتووه.