بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە هۆی کۆچی دوایی سالار ئەنوەر عەبدوڵا پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکار و خانەدوادەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان....

لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە کۆچی دوایی هەڤاڵی ئازیزمان کاک سالار ئەنوەر عەبدوڵا ناسراو بە (سالار ئەربیل) کەسایەتی دیاری هەولێر و تێکۆشەری نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و بەوەفای یەکێتی.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی و  هاوڕێیانی دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان