لە سنوری چەمچەماڵ شەڕەتەقە رویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندی هەنارەی ناحیەی سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا رویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

وتیشی، هەر بەهۆی روداوەکە دوو کەس بریندارن و کەسێکیش دەستگیرکراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی روداوەکەن و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.