مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەفتا و نۆ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە  گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین.

 

بەم بۆنەیەوە تەئکید لەسەر پێویستی یەکریزی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، بە تایبەتیش  یەکێتی و پارتی، دەکەینەوە لە پێناوی پێکهێنانی حکومەتێکی پتەوو کارا کە ئەرکی چاکسازی و ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی بگرێتە ئەستۆ، لە رێی سەرخستنی ویستی گەلەکەمان لە دابینکردنی ماف و ئیستحاقە دەستورییەکانی لە عیراق، بە تایبەتیش مووچە و شایستە داراییەکانیان، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.

 

جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن

 

مەکتەبی سیاسیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١٦/٨/٢٠٢٥