وەزیری بەرگری بەریتانیا: کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئالاسکا رەنگە ببێت بە یەکەم هەنگاو بۆ راگرتنی جەنگی ئۆکراین
رەوەز فازیل
١٥ی ئابی ٢٠٢٥
وەزیری بەرگری بەریتانیا کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و روسیا بە هەنگاوێکی سەرەتای دەبینێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە بارەی جەنگی ئۆکراینەوە.
جۆن هیڵی وەزیری بەرگری بەریتانیا راگەیاند، کۆبونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لە ئالاسکا، رەنگە ببێت بە یەکەم هەنگاو لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە جەنگی ئۆکراین، کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە نێوان روسیا و ئۆکراین بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە دەستوەردانی سەربازی لە ئۆکراین بکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، ئەگەر رێککەوتن لەوبارەیەوە ئەنجامبدرێت.
جۆن هیڵی جەختیشیکردەوە، وڵاتاکەی ئامادەی سەپاندنی سزا و فشاری زیاترە بۆ سەر روسیا، ئەگەر ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئالاسکا لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئەرێنی نەبێت.