"داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوامدەبێت"
سام
١٤ی ئابی ٢٠٢٥
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی، داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوامبێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: داشکاندن لە کرێی خوێندنی پاراێڵ و ئێوارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەوامە.
"ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێ کردووە، مامۆستاکان لە 1ـی 9 پەیوەندی بە زانکۆ و پەیمانگەکانەوە دەکەن، هەروەها لە رۆژی 1ـی 9 تا 1ـی 10 رۆژەکانی دەستپێکی خوێندن و تاقیکردنەوەکان و کۆتایی خوێندن دیاری دەکرێت"، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا: داشکاندن بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە رێژەی ٪45 بەردەوامدەبێت، هەروەها لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان بە رێژەی ٪10 تا ٪25 بەردەوامدەبێت و زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەرەخسێنین.