ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەشتیارێکی عەرەب لە گەلی شێرانە لە سنووری ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی، لەناو ئاودا خنکا و گیانی لەدەستدا.

تەندروستی قەزای ئامێدی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەشتیارەکە پیاوێکە و خەڵکی پارێزگای نەجەفە و تەمەنی ٢٤ ساڵە. پاش خنکانی، تەرمەکەی لە ئاوەکە دەرهێنراوە و سەرەتا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ ئەنجامدانی توێکاری.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمە دەبێتە دووەم حاڵەتی خنکان لە گەلی شێرانە لەم ساڵدا.