بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم 11 تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق دەستگیركران
١٢ی ئابی ٢٠٢٥
بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، 11 تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەكانی عیراق دەستگیركران.
دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە عیراق رایگەیاند، زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنی گەورەیان ئەنجامداوە بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش و بەهۆیەوە توانیویانە 11 تیرۆریست دەستگیر بكەن و چەندین تونێل و ئەشكەوتی ئەو تیرۆریستانەش لە ناوچە جیاوازەكان بتەقێننەوە و لەناوببەن.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەو 11 تیرۆریستەدا پێنجیان لە نەینەوا و چواریان لە ناوچە جیاوازەكانی كەركوك دەستگیركراون، هەماهەنگیشیان لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم هەبووە و تیرۆریستێك لە سلێمانی و یەكێكی دیکەش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركراوە.