سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بۆماوەیەکی زۆر داوای لە کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل کردەوە  و  سەرۆک وەزیران رەتیکردوەتەوە.

پێگەی ئیسرائیل هیۆم لەزاری کەسە نزیکەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەیال زەمیر سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە داوای کۆبونەوە و گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کردوە سەبارەت بە جەنگی غەززە بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژی ئەو داواکاریە وەستاوەتەوە.

بڵاویشیکردەوە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دژی پلانی داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززەیە بەهۆی دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ژیانی بارمتەکان و کوژرانی زیاتری سەربازە ئیسرائیلیەکان لە غەززە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لێپرسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئسیرائیل رایگەیاندبوو، ئەگەر سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دژی داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززەیە دەتوانێت دەستلەکاربکێشێتەوە.