کوڕەکەی ناتانیاهۆ: کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا، بۆچی دانی پیانانێن؟
رەوەز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥
یائیر ناتانیاهۆ، کوڕی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە ئێکس لە هەژماری رەسمی خۆی، پرسیارێکی راستەوخۆ ئاڕاستەی وڵاتانی رۆژئاوا دەکات و رەخنە لە داننەنان بە مافەکانی گەلی کورد دەگرێت.
یائیر لە ئێکس نووسیویەتی: "کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا، کە ژمارەیان نزیکەی 45 ملیۆن کەسە."
ناوبراو لە بەشێکی تری پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەوان هاوپەیمانی رۆژئاوان. خاکەکەیان لەلایەن تورکیا، ئێران، عیراق و سوریاوە دابەش و داگیرکراوە."
لە کۆتاییدا کوڕەکەی ناتانیاهۆ بە شێوەیەکی راستەوخۆ پرسیار دەکات و دەڵێت: "بۆچی فەرەنسا، ئیسپانیا، ئێرلەندا، بەریتانیا، نەرویج، پورتوگال، کەنەدا، ئەڵمانیا، ماڵتا و سلۆڤینیا دان بە کوردستاندا نانێن؟"
ئەم ئێکسەی کوڕەکەی ناتانیاهۆ کاردانەوەی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتووەتەوە و وەک پشتگیرییەکی ئاشکرا بۆ دۆزی رەوای گەلی کوردستان لێکدەدرێتەوە.