پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرایكرد ، تا ئێستا نێوەندگیرەكان وەڵامی بزوتنەوەی حەماسیان سەبارەت بە پێشنیازی نوێی ئاگربەستی غەززە پێنەگەیشتوە .

پێگەی ئەكسیۆس بلاویكردەوە، نێوەندگیرەكان لە دەوحە تا ئێستا چاوەروانی حەماس دەكەن بۆ نوێترین پێشنیازی ئاگربەست و بەپێی زانیارییەكانیش لێپرسراوانی  حەماس لە دەوحە تا رادەیەكی زۆر پشتیوانی پێشنیازەكە دەكەن ، بەڵام باڵی سەربازی حەماس تا ئێستا وەڵامێكی رونی لەبارەی ئەو پێشنیازەوە نیە .

كەناڵی 13 ی ئیسرائیلیش لە زاری لیپَرسراوێكی ئیسرائیلییەوە ئاشكرایكردوە ،  وەفدەكەی ئیسرائیل لە دەوحە دەمێنێـتەوە بۆ پێشخستنی دانوستانەكان .

پێشنیازی نوێی ئاگربەستی غەززە ، ئازادكردنی 28 بارمتەی ئیسرائیلی لە خۆ دەگرێت لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ژمارەیەكی زۆر لە دەستگیركراوانی فەلەستینی ئازاد دەكات و بە چەند قۆناغێك دەست بە كشانەوە دەكات لە زۆرینەی ناوچەكانی غەززە بەڵام هێزەكانی بە درێژایی 1.2 كیلۆمەتر لە باكوری میحوەری فیلادیلفیا و 1.1 كیلۆمەتر لە باكور و رۆژهەڵاتی غەززە دەهێڵێتەوە .