سەرچاوەیەكی ئەمنی: هاوپەیمانان لە بنكەی عەین ئەسەد دەكشێنەوە
لاڤە
٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرچاوەیەكی ئەمنی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار ئامادەكاری دەكەن بۆ كشانەوەی تەواوەتی لەو بنكەیە.
سەرچاوەكە وتیشی، كشانەوەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت، بەڵام وردەكاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.
بنكەی عەین ئەسەد دەكەوێتە ناوچەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار و دووەم گەورەترین بنكەی ئاسمانییە لە عیراق.